وەزارەتی خوێندنی باڵا: نابێت هیچ مامۆستایەك خزمایەتی تا پلەی چواری لەگەڵ قوتابیدا هەبێت وانە بڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، نابێت هیچ مامۆستایەك كە پەیوەندی هاوسەرگیری یان خزمایەتی تا پلەی چواری لەگەڵ قوتابییدا هەبێت لە پرۆسەی خوێندنی باڵا “دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا” وانە بڵێتەوە.

رۆژی دووشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكیدا كە گشتاندنی پێكردووە بۆ سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەداوە، بەمەبەستی رەچاوكردنی بنەماكانی ئاكاری ئەكادیمی، ئیتیكی كاركردن، بەدیهێنانی شەفافیەت و دادپەروەری لە پرۆسەی خوێندنی باڵادا، نابێت هیچ مامۆستایەك، كە پەیوەندی هاوسەرگیری یان خزمایەتی تا پلەی چواری لەگەڵ قوتابی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا هەبێت و وانە بڵێتەوە.

لە نووسراوەكەی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەكە بۆ ئەمساڵ و ساڵانی دواتریش جێبەجێدەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 14 زانكۆی حكومی، خوێندنی باڵای (دكتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشكی و دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی) بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) راگەیاند و رۆژی 12ی حوزەیرانی 2023، 15 هەزار و 728 پێشكەشكار تاقیكردنەوەی توانستی زانستییان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا