شەش ساڵە دەرچووانی كۆلیژی پزیشكی ددان لە چاوەڕوانی دامەزراندان

پۆڵەتیك پرێس

سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان ناڕەزایەتی دەردەبڕێت لە كردنەوەی كۆلیژی ئەهلی پزیشكانی ددان و رایدەگەیەنێت، كردنەوەی كۆلیژی ئەهلی پزیشكانی ددان لە كاتێكدایە شەش ساڵە حكومەتی هەرێم دەرچووانی كۆلیژە حكومیەكانی ئەو بەشە پزیشكییەی دانەمەزراندووە.

لە بەیاننامەیەكدا سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان رایگەیاند: لە ئێستادا چەند زانكۆیەكی ئەهلی لە هەرێمی كوردستان داواكارییان پێشكەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە بە مەبەستی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی ددان و هەنگاوەكانی مۆڵەت پێدانییان دەستی پێكردووە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەپێی ستانداردی جیهان ژمارەی پزیشكانی ددان لە هەرێمی كوردستان لە ئاستی پێویست دەرچووە و بوەتەهۆی بێكاری و دابەزینی ئاستی زانستی دەرچووانی ئەم كۆلیژانە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ماوەی شەش ساڵە دەرچووانی ئەم كۆلیژانە دانەمەزراون و زۆربەیان بە كاری دیكەوە خەریكن و پیادەی پیشەی پزیشكی ناكەن.

ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 150 تا 200 پزیشكی ددان هەیە بەڵام 500 كەس لەكۆلیژەكانی پزیشكی ددان دەردەچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا