پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بە زیادكردنی پەڕینەوە (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستەمی ساڵانە و چوار وانە لە سیستەمی وەزری، تەنها بۆ ئەو قۆناغانەی كە سیستمی خوێندنی تیادا دەگۆڕێت.
رۆژی یەكشەممە 2_10_2022، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی لەبارەی پرسی زیادكردنی پەرینەوە (عبور) دەركرد.
بەگوێرەی بڕیارەكە، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بڕیاریدا بە زیادكردنی وانەی پەڕینەوە (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستمی ساڵانە و چوار وانە لە سیستمی وەرزی، تەنها لەو قۆناغانەی كە سیستمی خوێندن تیایدا دەگۆڕێت بۆ شێوازی بۆڵۆنیا.