مۆڵەتی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات رادەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە، مۆڵەتی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ساڵی خوێندنی 2021 بۆ 2022 رادەگیرێت.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە ئاراستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێم كراوە، تێیدا هاتووە، لە بەرواری 20_9_2022 وە، مۆڵەتی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات لە چوارچێوەی پلانی پەسەندكراوی زانكۆكان بۆ ساڵی خوێندنی (2021_2022)رادەگیرێت.

داواكراوە، بە هیچ شێوەیەك مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بەرز نەكرێتەوە بۆ وەزارەت، تەنها ئەو مۆڵەتانەی كە لە چوارچێوەی (Full Scholarships) ن كاریان لەسەر دەكرێت. هاوكات لە نزیكتری كاتدا داوای پلانی زانكۆكان دەكرێت بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا