پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دوای 40 رۆژ بێدەنگی دەستی بە جوڵەی سیاسی كردەوە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ فراكسیۆنی ڕەوتەكەی كۆبووەتەوە، پەرلەمانتارێكیش باس لە چارەسەر و دەستپێشخەری دەكات لەلایەن ڕێبەری ڕەوتەكەیەوە.
ڕەسول حلفی پەرلەمانتاری سەدرییەكان لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا چەند چارەسەرێكی گونجاو خراونەتە ڕوو و ئەنجامی ئەو چارەسەرانە لەدوای جەژنی ڕەمەزان و كۆتاییهاتنی ئەو وادەیە دەردەكەوێت، كە پێشتر سەدر بە لایەنەكانی دابوو.
هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕدەبێت و تا ئێستا نەتوانراوە سەرۆككۆماری نوێ هەڵبژێردرێت و كابینەی نوێی حكومەت پێك بهێنرێت.