پۆڵەتیك پرێس
دوای پێنەدانی نزیكەی دوو مانگ لە موچەكانیان بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە سێ موچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بدرێت.
بڕیار بوو پێش هاتنی جەژنی رەمەزان سێ موچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام موچەكەیان دواكەوتوە و تائێستا پێیان نەدراوە.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 20ی ئایار موچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشبكرێت.
ئەو ئەندامە لیژنەی پێشمەرگە وتیشی “پێدانی موچەی ئەو لیوایانە لە لایە ئەمەریکاوە دەنێردرێت، دوای گەیشتنیشی راتەوخۆ دەست بەدابەشكردنی دەكرێت بەسەرلیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە”.