پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جارێكی دیكه هۆشداریده‌دات له ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ و داخستنی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان ئه‌گه‌رێكی نزیكه بۆئه‌وه‌ی په‌نای بۆ ببرێت، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رده‌وامیی هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق.
دوای زیاتر له مانگێك له‌دابه‌زینی ئاماری تووشبوون به كۆرۆنا، ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌زار و 135 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له عێراق تۆماركرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت، پێشبینیده‌كه‌ن له ڕۆژانی داهاتوودا ئاماری تووشبوون به كۆرۆنا زیاتر بێت، هاوكات ده‌شڵێت، به‌وردی چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و ڕێكاری توندی خۆپارێزیی له‌وانه داخستنی سنوره‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشان بكات.
له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا كه عێراق كڕیویه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت، كۆتایی ئه‌م مانگه ڤاكسینه‌كان ده‌گه‌نه عێراق.