پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئێوارەى ئەمرۆوە بەهۆى بەفربارینی زۆرەوە ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاتووچۆى گەشتیارى لە دەروازەى حاجى ئۆمەران راگیراوە.
عەبدولوەهاب محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران راگەیاند، بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە ناحیەى حاجى ئۆمەران و دەوروبەرى، ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاتووچۆى گەشتیارى لە دەروازەى حاجى ئۆمەران لەگەڵ وڵاتى ئێران راگیراوە.
وتیشی، هاتووچۆى هاوڵاتییان لە ناو سەنتەرى ناحیەکەدا ئاساییە و تیمەکانیان توانیویانە رێگاوبانە سەرەکییەکان پاکبکەنەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران ئاماژەى بەوەشکردو، گرفتەکە لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تاکو رێگاکانى دەروازەکە لە دیوى ئێرانیش پاکنەکرێتەوە هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئاسایی نابێتەوە.