پۆڵەتیک پرێس
حکومەتی عێراق شەش هەزار هەلی کار بۆ ئەندازیاران لە کۆمپانیا نەوتییەکاندا دەڕەخسێنێت.
حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی حکومەتدا ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ڕایگەیاند، ” ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگیداوە لەسەر دابینکردنی شەش هەزار هەلی کار بۆ ئەندازیاران لە کۆمپانیا نەوتییەکاندا”.
نازم وتیشی، ” هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ چاکسازی کردن لە کەرتی بانکییدا”.
نازم وتیشی، ” کەرتی بانکی عێراق کێشەی زۆری تێدایە و پێویستە چاکسازی تێدا بکرێت”.