پاریس بەستنی دەمامكی كردە زۆرەملێ

پۆڵەتیك پرێس

شارەوانی پاریس رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر دەكاتەوە و بەستنی دەمامك لەچەند ناوچەیەكی سنوری دەسەڵاتی خۆی دەكاتە زۆرە ملێ.

‌ئان سۆریس جێگری سەرۆكی شارەوانی پاریس بۆ كاروبارە تەندروستییەكان بە كەناڵی BFMTVی راگەیاندووە، رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر دەكەینەوە و جەخت لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و بەپەلە بۆ بەستنی دەمامك دەكرێت لەشوێنە گشتییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو رێوشوێنانەش هەمووان دەگرێتەوە، بە پیادەو ئەوانەش كە سواری پایسكیل و ماتۆڕسكیل دەبن.

ئان سۆریس دەشڵێت، “سێ‌ ناوچە لەپاریس بڕیاری زۆرەملێ بۆ بەكارهێنانی دەمامك دەیانگرێتەوە كەبریتین لە، سین سان دۆنی و هۆتس دو سین و ڤال دو مارن”.
بریارەكەی شارەوانی پاریس لەدوێنێ هەینیەوە چووەتە بواری جێبەجێكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا