بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی دەكات بۆ رێگری لە هەڕەشەكانی توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان داوا دەكات هێزی “ئاشتی پارێز” لە سنوری نێوان ناوچەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا دابنرێت.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە لە شاری رەقە ئیدانەی‌ بەردەوامی هەڕەشەكانی توركیای كرد بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە، بونی هێزی نێودەوڵەتی ئاشتی پارێز و رێگری لە پێشێلكردنی رێكەوتننامەكانی ئاگربڕ لە نێوان توركیا و وڵاتانی گرەنتیكەر بەرپەرچی هەڕەشەكانی توركیا دەداتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە جوڵەكانی توركیا، هەڕەشە دەكات لە سەقامگیری ناوچەكەو توركیا دەیەوێت رێكخراوە تیرۆریستییەكان زیندو بكاتەوەو بەهێزیان بكات.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو، پرۆژەكەی‌ ئەمدواییەی‌ نیشتەجێكردنی توركیا “مەترسی راستەقینەیە بەشێوەیەكی گشتی لەسەر تەونی كۆمەڵایەتی سوریا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا