ئێران ڕوباری سیروان کۆنترۆڵ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چالاکوانانی ژینگەیی عێراق ڕایانگەیاند، ئاوی ڕوباری سیروان لە لایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵ کراوە.

نەبیل سلێمان، چالاکوانی ژینگەیی عێراق وتی”ئەمە ئێستا لە کوێ وەستاوین پێویستە لێرە ڕوبارێک هەبێت”، ئاماژەی بە وشک بوونی ڕوباری سیروان دا.

ئەو چالاکوانە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی ڕوباری سیروانی بە، کۆنترۆڵ کردنی لالەیەن ئێرانەوە زانی، بەهۆۆی ئەوەی لە قوڵایی خاکی ئێرانەوە دێت.

بەپێی بڵاوکراوەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمساڵ عێراق بەهۆی باران بارینی کەمەوە بەدەست، کەم ئاوییەوە دەناڵێنێت، بەرپرسانیش هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕوبارەکان دەدەن، وەک ڕوباری سیروان، کەم کردنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی تورکیاو ئێرانیشەوە لەگەڵ ڕاکێشانی بۆری ئاوی نایاسایی، پێویستی عێراق و هەرێم بە ئاو زیاتر دەکات.

ئێران و تورکیا بەنداوی گەورە دروست دەکەن، بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو، بەرپرسانی عێراقیش ڕایانگەیاندووە، ئێران تونێلێکی ٤٨ کیلۆمەتری بۆ بەنداوی داریان لە ڕوباری سیروانەوە ڕاکێشاوە.

بەڵام بەرپرسانی عێراق ڕەتیان کردەوە، لێدوان بدەن لەسەر وتەی بەرپرسەکانی عێراق، ئاماژەیان بەوەشدا هێشتا بەردەوامن لە دروست کردنی بەنداوەکە، دانیشتوانی ناوخۆی عێراقیش هەستیان بەکەمبوونەوەی ئاو کردووە، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروست کردوون، بە تایبەتی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی کەمکردنەوەی ئاوی ڕوباری سیروان لە لایەن ئێرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا