دوو تەقینەوە لە بەغدا برینداری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە دوو تەقینەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەک بریندار بوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە ناوچەی تارمیەی باکوری بەغدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

ئاشکراشی کرد، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م پاش گه‌یشتنی تیمی ئه‌ندازیاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمب روویداوە و ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراقی له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی تارمیه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چوار ئەندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا