ئەمریکا پێشوازی لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێشوازی لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەکات و دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی دەکەین کە وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “پێشوازی لە بەستنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەکەین وەک بەشێک لە پڕۆسەی دیموکراسی و سەروەری نیشتیمانی عێراق”.

ئەوەشی خستەڕوو، “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حەلبوسی و حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵـڵا دەکەین کە وەک سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆک و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران”.

ئەوەش هاتووە، “بەتێڕوانین لەو رۆڵە گرنگەی عێراق لە سەقامگیری و پاراستنی ئاساییشی هەرێمیی دەیگێڕێت، هیوادەخوازین سەرکردایەتی عێراق و پەرلەمانی نوێ پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، تا بتوانێت بەردەوامبێت لە پاراستنی دیموکراسی و سەروەری نیشتیمانی و ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە لە ئێستادا لەبەردەم عێراق و ناوچەکەدان”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا جەختی لەوەکردەوە، “هیوادارین ئەو حکومەتەی کە پێکدەهێنرێت وێنەدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت وکاربکات بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی حکومەت و مافەکانی مرۆڤ و ئاسایش و ئابووری لە عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا