بەریتانیا و فەڕەنسا لەسەر ڕێگریکردن لە کۆچ گفتوگۆ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەریتانیا و فەڕەنسا، هەموو بژاردەکانیان خستە سەر مێزی گفتو گۆ بۆ ڕێگریکردن لە کۆچ، لە کەناڵە ئاوییەکانی نێوان بەریتانیا و فەڕەنساوە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن، لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، دوای ڕووداوە تراژیدیەکەی کەناڵە ئاوییەکان کە 27 کەس تیایدا گیانیان لە دەستد، گفتوگۆیان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی بی بی سی، چوار کەس دەستگیر کراون کە پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە هەبووە، وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش ئاماژەی بەوەدا، پێنج ژن و کچێک لە ناو ئەو کەسانەیان بوون کە گیانیان لە دەست داوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، دوو کەس ڕزگار کراوە یەکێکیش بێ سەرو شوێن بووە.

جۆنسۆن و ماکرۆن، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی گفتوگۆ بکەن لەگەڵ وڵاتانی بەلجیکا و هۆڵەندا، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە کۆچبەران بۆ گەیشتن بە فەڕەنسا کێشەکان چارەسەر بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا