باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە توركیا كەوتە دۆخی ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە توركیا راگرتنی ڤیزەی ئەمریكای بۆ هاوڵاتیانی توركیا راگەیاند، بەهۆی ئەو راپۆرتانەی باس لە ئەگەری روودانی كردەوەی تیرۆریستی دەكەن لەگەڵ رووداوی رفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریكی لە توركیا.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو:”نوێنەرایەتی ئەمریكا لە توركیا راپۆرتی متمانەكراوی پێگەیشتووە كە هێرشی تیرۆریستی و هەوڵی رفاندن دژ بە هاوڵاتیانی ئەمریكی و بیانی لە ئەستەنبوڵ لە ئارادایە، هەروەها هەوڵی تایبەت هەیە بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی گشتی وڵاتەكە لە توركیا، هەروەها چەند شوێنێكی دیكەش گومانیان لێدەكرێت هێرش بكرێتە سەریان”.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریكی و بیانی لە توركیا و بەتایبەت ئەستەنبوڵ كردووە “لە شوێنی دیاریكراو پێكەوە كۆنەبنەوە و خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنە گشتییەكانیش”.

 

باڵیۆزخانەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “سەرجەم هاوڵاتیانی مەدەنی لە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا چوونەتە دەرەوە و خزمەتگوزاری ڤیزای ئەمریكاش بۆ ماوەیەكی كاتی راگیراوە، بە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە و نوێنەرایەتی ئەمریكا لە ئیزمیر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا