كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌ریتانیا ده‌ستیپێكرد

ئەم بابەتە 175 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ڕۆژائاوا هه‌ڵمه‌تی كوتانی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌ستپێكرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌به‌ریتانیا كوتا دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستیپێكرد، كه‌ ڤاكسینی هه‌ردوو كۆمپانیای “فایزه‌ر” و “بیۆنتیك”ن.

به‌ر له‌ ڕه‌زامه‌ندی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی دایه‌ ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ 70 ناوه‌ندی بەریتانیا كوتان دژی كۆرۆنا ده‌ستیپێكرد.

وه‌ك هاندانێك بۆ خه‌ڵكی به‌ریتانیا بۆئه‌وه‌ی خۆیان بكوتن، شاژنه‌ ئیلیزابێس و شازاده‌ فلیپ خۆیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كوتا.

به‌ریتانیا داوای 40 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنای له‌و دوو كۆمپانیایه‌ كردووه‌، به‌ڵام له‌ قۆناغی ئێستادا 800 هه‌زار ڤاكسین بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌سته‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک