لەبەر “دروستکردنی شوقە” داوا لە هاووڵاتیانی گوندێکی هەولێر دەکرێت ماڵەکانیان چۆڵ بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی گوندی “ڕەشکین” دژی ئەوەی داوایان لێکراوە گوندەکەیان چۆڵبکەن خۆپیشاندانی ناڕەزاییان دەستپێرد.

بەشێک لەو گوندنشینانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “ئێمە هەموو تاپۆمان هەیە و 134 ماڵین، لەلایەن قائیمقامیەتی هەولێرەوە داوامان لێکراوە لەماوەی مانگێکدا گوندەکەمان چۆڵ بکەین”.

دەشڵێن، “ئێمە هیچمان ناوێت تەنها ئەوەی لە شوێنەکەی خۆمان بمێنینەوە، شوێنێکیان بۆ داناوین لەپشت تێرمیناڵ، بەڵام ئێمە بەوە ڕازی نین و گوندەکەمان چۆڵناکەین”.

لەبارەی هۆکاری ئەم داواکارییە بەشێک لەو گوندنشینانە ئاشکرایان کرد، “شوێنەکەمان ستراتیژییە و دەڵێن ماستەر پلانە و دەبێتە شوێنی دروستکردنی شوقە”.

باسیان لەوەشکرد، “گوایە ئێمە زیادەڕۆییمان کردووە، بەڵام ئەم شوێنە موڵکی خۆمانە، ئەوە حکومەتە کە تەجاوز دەکاتە سەر موڵک و ماڵی ئێمە، ئەی کە ئێمە تەجاوزین ئەو تاپۆیە چییە هەمانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا