ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: رەخنەی توند لەحكومەتی هەرێم دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەرگەی ئەم هەموو قەیرانانە ناگرن و دەسەڵاتدارانی هەرێم قەیران بە قەیران چارەسەر دەكەن.

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رەخنەی توندی ئاراستەی كاربەدەستانی حكومەتی هەرێم كردوو وتی، دەبێت بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەرك بەم ئاڵۆزیانە بكەن و چیتر گەلی خۆیان فەرامۆش نەكەن و لەبەردەم موچەو بژێوی هاوڵاتیاندا بێ باكانە مامەڵە نەكەن.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی و مەڵبەندی شەشی كەركوكی حیزبەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، كەركوك بەهەموو پێكهاتەكانییەوە شایستەی خزمەتن و دەبێت كەركوك شاری بەیەكەوەژیان و تەبایی و برایەتی بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا