پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵلایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دەنگۆ ئەوە هەبوو مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەرۆکایەتی شاندەکە بکات کە بەنیازن سەردانی سلێمانی بکەن.
ئەم سەردانەی شاندە باڵاکەی پارتی هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکییەکان لەبارەی دۆسیەی پۆستی سەرۆککۆمار و گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نادەستووریبوونی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم.