حەلبوسی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی ڕووداوەکانی قودس ئەنجام بدەن.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ ی ئایاری ٢٠٢١، بەیاننامەیەکی لەبارەی ڕووداوەکانی شاری قودس بڵاوکردەوەو داوای کرد یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەوبارەیەوە ئەنجامبدەن.

لە بەیاننامەکەیەدا حەلبوسی دەڵێت، ” ساڵانێک تێدەپەڕیت و کاولکاری ئیسرائیل لەسەر قودس کۆتایی پێنایەت، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە بوونە فەڵەستینیەکەی بسڕنەوە، داوا لە یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان دەکەم هەست بە بەرپرسیاری بکەن و بەزوویی کۆبوونەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجامبدەن”.

بەهۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و خەڵكی فەلەستین لە قودس زیاتر لە 200 فەلەستینی و 17 پۆلیسی ئیسرائیل برینداربوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا