پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لایەنە پەیوەندییدارەکانی وڵاتی راسپارد بە بلۆکردن و راگرتنی تەواوی ئەو سایت و ماڵپەڕانەی وێنە و دیمەنی نەشیاو بڵاودەکەنەوە.
فەرمانگەی میدیای دادگا فیدراڵیی لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە، “دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەردوو وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەسەڵاتی پەیوەندی و میدیای پابەندکردووە بە بلۆککردن و داخستنی ئەو ماڵپەڕ و سایتانەی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییانەی کە وێنەی نەشیاو و ناوەڕۆکی سێکسیی بڵاودەکەنەوە، لەگەڵ داخستنی ئەو سۆشیاڵ میدیایانەی کە هێرشدەکەنە سەر بابەتە هەستییارەکانی وەک، خودا، کتێبە پیرۆزەکان، پەیامبەران، هێما ئاینییەکان و سووکایەتیکردن و گاڵتەکردن بە ئایین و مەزهەبەکان”.
دادگاکە بە بڕیاری ژمارە 331 و 325ـی چەسپاوی ساڵی 2023 سزای سەرپێچیکارانی دیاریکردووە و لایەنە پەیوەندییدارەکانیشی راسپاردووە بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو ماڵپەڕ و سایتانەی کە “خووڕەوشتیی کۆمەڵگا تێکدەدەن”.