قائیمقامیەتی سلێمانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە نەوجەوان، قائیمقامیەتی سلێمانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا لە گەڕەكی كانی سپیكە دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە 2023.12.23 رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی كاركردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە نەوجەوان، لیژنەكان جیهانی نێرگەلەی سیدرا دادەخەن.

وتیشی؛ یەكێكی دیكە لەسەرپێچییەكانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا، بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانە بۆ ریكلامكردنی نێرگەلە و جگەرە ئەلیكترۆنییەكان، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە.

راشیگەیاند؛ لەبەر ئەوەی چەند كەسایەتییەكی سۆشیال میدیا، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانیان بۆ ریكلامیان نێرگەلە و جگەرە ئەلیكترۆنییەكان كردوە، بەڵێننامەی یاساییان داوە جارێكی دیكە ریكلام نەكەنەوە.

رێكان جەمال رونیكردەوە، پێشتر لەڕێگەی سەردانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ شوێنەكان و راگەیاندنەكانەوە رێنماییمان بڵاوكردوەتەوە كە خاوەن شوێنەكان نابێت جگەرەی ئەلیكترۆنی بەتەمەن خوار (18) ساڵ بفرۆشن، لەبەر ئەوەی ریكلام كردنیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەیە نابێت ركلامی بۆ بكەن، هەر شوێنێكیش سەرپێچی بكات روبەڕوی داخستن و رێكارە توندە یاساییەكان دەكرێنەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی جیهانی نێرگەلەی سیدرا دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا