وەزارەتی شارەوانی: یەك ملیۆن و شەست و پێنج هەزار هاوبەش پێوەری ئاویان بەستووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوە لە 45% بۆ 79% بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی یەك ساڵی تردا ئەو ڕێژەیە زیاتر بەرز ببێتەوە.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت: بە بەراورد بە ساڵانی 2018-2019 بەستنی پێوەری ئاو زیادی كردووە كە ئەوكات هاوبەشانی ئاو بە ڕێژەی % پێوەریان بەستابوو، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ 79% بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكەین لە ماوەی ساڵێكی تردا ئەو ڕێژەیە بەرزتر بێتەوە.

سەبارەت بە ژمارەی هاوبەشانی ئاو، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە كە لەنێوان ساڵانی 2018 – 2019، نزیكەی 760 هەزار هاوبەشمان هەبوو، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە یەك ملیۆن و شەست و پێنج هەزار هاوبەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا