یەكێتی هۆكاری بەشداری نەكردنی لە دەنگدان بە سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: ناچنە هۆڵی پەرلەمان بە مەبەستی دەنگدان بە یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكی پەرلەمان و بۆ جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانیش تا ئێستا بڕیاریان نەداوە.

كوردۆ عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیاریانداوە بەشداری نەكەن لە دەنگدان بە كاندیدەكانی سەرۆكی پەرلەمان.

وتیشی: لەبەرئەوە دەنگ بە سەرۆكی پەرلەمان نادەین نامانەوێت ببینە هۆكارێك بۆ تێكدانی ماڵی شیعە و لەگەڵ ئاشتەوایی نێو ماڵی شیعەداین.

دەربارەی دەنگدان بە جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان، كە وەك بڕیارە یەكێك لە جێگرەكان كوردبێت و كاندیدی پارتی بێت كوردۆ عومەر وتی: تا ئێستا بڕیارمان نەداوە بە بەشداری كردن یان نەكردن لە دەنگدان بە جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا