بەرهەم ساڵح خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق كاندید كرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق، خۆی بۆ خولێكی دیكەی سەرۆككۆماریی كاندیدكرد.

تا ئێستا جگە لە دكتۆر بەرهەم ساڵح، لە نێو كورددا ناوی چەند كەسێكی تر دەهێنرێت كە خۆیان كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ئەوانیش بریتین لە بەرهەم ساڵح و هۆشیار زێباری و حاكم رزگار و خالید شێخ سدیق و لەتیف رەشید.

دكتۆر بەرهەم ساڵح كێیە؟

ناوی تەواوی بەرهەم ئەحمەد ساڵح، لەدایكبووی ساڵی 1960ی گەڕەكی بەرخانەقای شاری سلێمانی.

خوێندنی سەرەتایی لە شەقڵاوە دەستپێكرد و لەسلێمانی تەواوی كرد، خوێندنی ناوەندی‌ و ئامادەییشی هەر لە سلێمانی تەواو كرد.

لە شوباتی 1979 گیراو رەوانەی كەركوك كرا، لەوێ خرایە ژێر لێكۆڵینەوە و زۆر ئەشكەنجە درا، بەڵام هیچی لەسەر ساغ نەبوەو ئازاد كرا، هەر ئەو ساڵە خوێندنی ئامادەیی تەواوكرد.

لە دوای ساڵی 2003 ەوە لە عێراق چەند پۆستێكی وەرگرتووە، ساڵی 2004 ئەركی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە حكومەتی دكتۆر ئەیاد عەللاوی پێ سپێردرا، لە حكومەتی ئیبراهیم جەعفەریدا لێپرسراوێتی وەزارەتی پلاندانانی وەرگرت و لە حكومەتی مالیكیدا ئەركی جێگری سەرۆك وەزیرانی گرتە ئەستۆ، هەر ئەو ساڵە پاش وازهێنانی نەوشیروان مستەفا لە پۆستی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆی ‌و كۆسرەت رەسوڵ كران بە جێگرەكانی سكرتێری گشتی.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2009 سەرۆكایەتی كردنی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی لە هەڵبژاردنی گشتیدا پێ سپێردراو پاش سەركەوتنی هاوپەیمانیی كوردستان بەڕێژەی 59%ی دەنگەكان، ئەركی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گرتەئەستۆو.

ساڵی 2011 بەپێی رێككەوتننامەی دابەشكردنی دەسەڵات لەنێوان یەكێتیی نیشتمانی‌و پارتی دیموكراتدا، وازی لە پۆستی سەرۆك وەزیران هێناو پۆستەكەی بۆ پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بەجێهێشت.

رۆژی 2_10_2018 لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقداو لە گەڕی دووەمی دەنگداندا، بەزۆرینەی دەنگ 219 دەنگ لە 272 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح وەك تاكە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا