بۆ رۆژی دووەم لەبەغدا گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەكان دروست بوو

پۆڵەتیك پرێس:
لەمەیدانی تەحریری شاری بەغدا گرژی‌و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەكان دروست بوو، ئەوەش بۆ رۆژی دووەم لەسەر یەك.

رۆژی یەك شەممە 25ی تشرینی یەكەم، بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 ژمارەیەك لەهاووڵاتیانی شاری بەغدا خۆپیشاندانیان كرد، كە ئەمڕۆش دوو شەممە خۆپشاندانەكە بەردەوامی هەیە.

ئەمڕۆ دوو شەممە دوای ئەوەی دەیان گەنج هەوڵیاندا پردی كۆماری بپەڕنەوە، كە مەیدانی تەحریر بەناوچەی سەوزەوە دەبەستێتەوەو لەو ناوچەیە بینای ئەنجوومەنی وەزیران‌و پەرلەمان‌و چەندین باڵوێزخانەی هەیە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگرییان كرد.

لەدوای رێگری هێزە ئەمنییەكان گرژی‌و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەكان دروست بوو، كە بەو هۆیەوە نزیكەی 50 كەس برینداربوون‌و برینی هەندێكیشیان سەختە.

لە شاری كەربەلای باشووریش، كە ساڵی ڕابردوو خۆپیشاندان بە شەو رێوەدەچوو، ئەمساڵیش خۆپیشاندان ئەنجامدرایەوەو گرژیش بەو هۆیەشەوە گرژی دروست بوو، ئەمە جگە لەئەنجامدانی خۆپیشاندان لەچەند شارێكی تری باشووری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا