ناوەڕۆكی پێشنیازەكان بۆ رێككەوتنی هەولێرو بەغدا

پۆڵەتیك پرێس:
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆكی پێشنیازەكان بۆ رێككەوتنی هەولێرو بەغدا لەبارەی نەوت‌و بودجەوە ئاشكراكرد.

ئەحمەد حاجی رەشید لەمیانی لێدوانێك ئاشكرایكرد، كە پێشنیازی یەكەم، ڕادەستكردنی ۲٥٠٠٠٠بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەكانە، كە هەرێم خۆی خەرجی كۆمپانیاكان لە ئەستۆ بگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكراشیكرد، پێشنیازی دووەم ئەوەیە، كە ڕادەستكردنی ٤٥٠٠٠٠ بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی گومرگەكان بەمەرجێك عێراق خەرجی كۆمپانیان بدات.

باسی لەوەش كرد، كە مەرج نییە هەردوو بڕگەكە لە ناوپەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت بە هۆی بێبەڵێنییەكانی لەوەو پێشی حكومەتی هەرێم لە ڕێكەوتنەكانی پێشوودا.

دوو رۆژ پێش ئێستا شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەردانی بەغدایان كردو لەسەر نەوت‌و بودجە چەند كۆبوونەوەیەكیان كردو وا راگەیەنرا، كە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولا دروست بووە.

بەقسەی ئەحمەد حاجی رەشید، وەفدەكە ڕێخۆش كەربوو بۆ گەڕانەوەی فراكسێۆنی پارتی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان بەبێدەنگی هەرچۆن بایكۆتیان كردبوو بەبێدەنگی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا