وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاری ناردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە، كە پێشتر لە لایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بڕیاری ناردنی درابوو.

لە دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڕیارەكەی بە نادەستووری و نایاسایی هەژمار كرد و لەگەڵ ڕەتكردنەوەی بڕیارەكە، ڕەخنەی جددی لەو دادگایە گرت كە دادگایەكی نادەستوورییە و ناتوانێت وەك دادگایەكی فیدراڵی بڕیار بدات و ئەم بڕیارەشی نەك تەنیا دژی هەرێمی كوردستان، بەڵكو دژی حكومەتی نوێی عێراق و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتیشە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد: ئەم بڕیارە نایاساییە لە كاتێكدایە كە هەردوو حكومەتی ناوەندی و هەرێم، لە كەشێكی ئەرێنیدا كۆمەڵێك لێكتێگەیشتنیان بۆ درووست ببوو بۆ چارەسەری چەندین پرسی هەڵپەسێردراوی نێوانیان، كەچی بڕیارێكی نادەستووری لە داگایەكی نادەستوورییەوە كاریگەری لەسەر ئەم پرس و لێكتێگەیشتنانە دەبێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد، ئەوان سەرەڕای وەڵامدانەوەی ئەو بڕیارە وەك چۆن لە ڕێككەوتنەكانیشماندا هاتووە، داوامان كردووە یاسایەكی نوێ بۆ ئەم دادگایە دابڕێژرێت، چونكە بەبێ یاسا كاری خۆی دەكات و ئەوەشی نەشاردەوە ئەوان وەك حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبن لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق و دەشبێت هەردوولایان پابەند بن لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانیان.

لەسەر كاریگەریی ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی بەرامبەر بە بودجە و مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، جوتیارعادل، دڵنیایی دایە خەڵكی كوردستان ،كە ئەوان لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە 14 مانگ تەنیا دوو جار 200 ملیار دینارەكەی ناوەندیان بە دەست گەیشتووە، كەچی بەردەوام مووچەیان دابەش كردووە، هەروەها دڵنیایی دا كە ئێستاش حكومەت هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە ڕووی داراییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا