پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراىده‌كات كۆمپانیاى رۆسنه‌فتى رووسى 60% ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كڕیوه به به‌های (1.8) ملیار دۆلار.
راهى ره‌هبه‌ر ئیبراهیم، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “به‌پێی به‌دواچونه‌كانمان كۆمپانیای (رۆسنه‌فت)ی روسی كه له‌رۆژى (19/10/2017) دا ٦٠٪ـی بۆری نه‌وتی هه‌رێمى كڕیوه به به‌های (1.8) ملیار دۆلار، پێشتر هیچ گرێبه‌ست و رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بووه، تاكو به‌شدار بوبێت له دروستكردنی بۆری نه‌وتی هه‌رێم و له ئێستادا كرێی له پێناودا وه‌ربگرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌شده‌كات، له هیچ یه‌كێك له بڵاوكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له ساڵی (٢٠١٤) تاكو (٢٠١٧) باس له ده‌ستكه‌وت و خه‌رجی و كرێی بۆری نه‌وت نه‌كراوه، ته‌نها باس له باجی گومرگی كۆمپانیای وزه‌ی توركیا كراوه، بۆ نمونه، له ساڵی (٢٠١٤) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (52.376.178) دۆلاری وه‌ك باجی گومرگی داوه به كۆمپانیای وزه‌ی توركیا له پێناو گواستنه‌وه و تێپه‌ڕبوونی نه‌وت و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سه‌رو (٥٢٤) ملیۆن دۆلار بۆ شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ته‌رخان كردوه به‌ڵام باس له كرێى بۆری نه‌وت نه‌كراوه.
راهى ره‌هبه‌ر ئیبراهیم باسى له‌وه‌شكرد، له دواى ساڵى (٢٠١٨)، كۆمپانیای وردبینی (دیلۆیت) بۆ یه‌كه‌مجار ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وت و خه‌رجی و كرێی بۆری نه‌وتی هه‌رێم كردووه، كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا پشتراستی ده‌كاته‌وه كه بۆری نه‌وت فرۆشراوه و ئێستا حكومه‌ت به كرێی گرتووه
ده‌شڵێت، “ته‌نها ساڵی (٢٠١٩) به پێی راپۆرتێكی دیكه‌ی (دیلۆیت) زیاتر له (٦٤٤) ملیۆن دۆلار دراوه بۆ به كرێ گرتنی بۆریه‌كه”.