نرخی 100 دۆلار ده‌بێته‌ 135 هه‌زار دینار

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌ عێراق نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار تادێت به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكی تا 127 هه‌زار دینار به‌رز بوه‌وه‌، نوسینگه‌كانى دۆلاریش هۆكاره‌كى ئاشكراده‌كه‌ن.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان له‌ بازارش دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، نرخى دۆلار به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه‌ بینیوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلارى ئه‌مریكى له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕا به‌ 127 دۆلار و 250 دینارفرۆشراوه‌.

وتیشى، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كه‌مێك نرخه‌كه‌ى دابه‌زى، به‌لام به‌رده‌وام له‌ به‌رزبونه‌وه‌ و نزمبونه‌وه‌دایه‌، هۆكارى ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ش بۆ حكومه‌تى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌نیازه‌ له‌ سبه‌ینێ بڕیارێك له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى دۆلار بدات.

به‌وته‌ى خاوه‌نى ئه‌و نوسینگه‌یه‌، عێراق به‌نیازه‌ نرخى 100 دۆلار به‌ 130 هه‌زار دینار بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ هاوشێوه‌ى سێ ساڵى رابردوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “نابێت نرخى دۆلار به‌و شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ چه‌ند گریمانه‌یه‌ك بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى له‌ ئارادایه‌ و گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت”.

وتیشی، “چاوه‌ڕوانده‌كرێت بانكى ناوه‌ندی بڕیارى له‌باره‌وه‌ بدات، تائێستا نازانرێته‌ چۆن نرخه‌كه‌ زیاد ده‌كرێت و له‌چه‌ندا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ به‌رزبونه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ كورتهێنانى بودجه‌وه‌ هه‌یه”‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا