حكومەت توانای نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكانی نییە

پۆڵەتیك پرێس:

ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی وەرزی باران و دروستبوونی لافاو، زۆرێك لە شەقام و پردەكان ژێر ئاودەكەون، بەهۆی ئەوەی پێش وەرزی باران بارین رێگاوبانەكان نۆژەنناكرێنەوە، ئێستا بەرەو وەرزی نوێی باران دەڕۆین، هیچ هەوڵێك نییە بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكان.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت نۆژەنكردنەوەی سەرجەم رێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان پێویستی بە (150 تا 160) ملیار دینارە، بەڵام پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و قوڵبوونەوەی قەیرانی دارایی كاریگەری لەسەریان داناوە.

مەریوان حەسەن حسێن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەزارەتەكەیان لە هەوڵدایە بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین ئەو رێگاوبانانە نۆژەن بكاتەوە كە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە لە ناوەوە و دەرەوەی شارەكان، ئەمەش بەپێی ئەو بودجەیەی بۆیان تەرخان دەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە وتی: بەرنامەیەكی چوار ساڵەمان دانابوو بۆ ئەوەی سەرجەم رێگاكانی ناو شار و دەرەوەی شارەكان نۆژەن بكەینەوە بەبڕی (150 بۆ 160) ملیار دینار كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو قەیرانی دارایی نەمان توانیوە بەرنامەكە جێبەجێبكەین.

مەریوان حەسەن ئاماژەی بە نۆژەنكردنەوەی چەند رێگایەك كرد لەوانەش رێگای (ئاغجەلەر-تەكیە) و رێگای (هەولێر-گۆپاڵە) كە شاڕێی هەولێر دهۆك و رێگای (سلێمانی-كەلار) و رێگای (كەلار-كفری).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا