بەدەل بەرواری ئازادكرا و بە كەس و كارەكەی شادبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 19_10_2021، هەریەكە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی دووان لە چالاكوانانی بادینان بڕیاری ئازادكردنییان درا، كەمێك پێش ئێستا بەدەل بەرواری ئازادكرا و بە كەس و كارەكەی شادبووەوە.

بەدەل بەرواری، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زیندان راگیراوە و لە 22ی حوزەیرانی رابردووش دادگای كەتنی دهۆك لەسەر چەند تۆمەتێك بڕیاری ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشكی دەركرد.

رۆژی 15ی ئایاری 2020 واتە رۆژێك پێش گردبوونەوەی ژمارەیەك مامۆستای دهۆك لە پاركی ئازادی لە دژی دواكەوتنی مووچەكانیان، مامۆستا بەدەل بەرواری، كە یەكێك بوو لە رێكخەرانی سەرەكیی گردبوونەوەكە، لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە دەستگیركرا.

هەرچەندە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی، لەنێو ئەو 14 كەسە بوون، كە دەبووایە لە كۆتایی مانگی مایسی 2021 ئازاد بكرێن، بەڵام بە بڕیاری دادوەر بە تۆمەتی هاندان و بەپێی ماددەی 222 لە یاسای سزاكانی عێراق، خرانەوە زیندانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا