بڕیارێكی نوێ‌ لە كۆمسیۆنەوە بۆ حزبە سیاسییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پارەداركردنی دەرەكیی حزبەكان بەهێڵی سوور دادەنێت و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو حزبانەدا دەكات كە لە دەرەوە پارە وەردەگرن.

(هەیمان تەحسین) بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی حزب و قەوارە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ڕۆژنامەی ( سەباح )ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە: بەردەوامن لە چاودێرییكردنی پارەداركردنی حزبەكان لە ناوخۆ لە ڕێگەی ژمێرەی كۆتایی ساڵانە و ناردنی بۆ چاودێریی دارایی.

وتیشی پارەداركردنی ناوخۆیی پشت بە”ئابوونە”ی ئەندامی حزبەكان دەبەستێت لەگەڵ ئەو یارمەتییە داراییەی لە بودجەدا بۆیان دیاریی كراوە.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن روونیكردەوە، ئەو جۆرە پارەداركردنە بەپێی ماددەی سێ لە یاسای حزبەكان ڕێك خراوە و دەبێت حزبەكان بە فەرمی داوا پێشكەش بكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ حزبێك داوای لەو شێوەیەی نەكردووە”.

بڕیارە 10 تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەبەشداریی 24 هاوپەیمانێتی و نزیكەی 250 حیزب بەڕێوەبچێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک