پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تۆپبارانكردنی هاوینەهەواری گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ ئیدانە كرد و داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلەی لە رووداوەكە كرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەكەی دوێنێی سنووری زاخۆ دەكات و رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر هاووڵاتی سڤیل بەهیچ شێوەیەك جێی قبووڵ نییە، پاراستنی هاووڵاتییان لە هەموو بارودۆخێكدا دەبێت یەكەمایەتییەكی ڕەهای هەبێت.
ئاماژە بەوەش درا، ئەنجامدەرانی ئەم كردەوەیە دەبێت ئاشكرا بكرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاند، حكومەتی ئەڵمانیا رێز لە سەروەری دەوڵەتی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان دەگرێت.