عێراق نێوەندگیری سعودییە و ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

عێراق هەوڵی نێوەندگیری لەنێوان سعودییەو ئێراندا دەدات و لەكاتی سەردانەكەی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتە كردووە.

سەرچاوەیەکی حكومی بۆ میدیاكانی عێراق ئاشکرایكرد، كازمی و جەواد زەریف بەوردی گفتۆیان لەسەر كۆبوونەوەی سێ قۆڵیكردەوە لەبەرئەوەی ئێستا عێراق ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت لە نێوان ئێران و سعودییەدا.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە،عێراق دەستپێشخەر بووە بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە

وتیشی، ئێران ڕایگەیاندووە کە عێراق وەک نێوەندگیر قبوڵ دەکات و وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم پرسەی تاوتوێ کردووە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ڕۆژی 9ی نیسان شاندێکی سعودییە بە سەرۆکایەتی خالید بن عەلی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعودییە و شاندێکی ئێرانی کە لە بەرپرسانی ڕێگەپێدراو پێک هاتوون لەسەر پرسی كۆبوونەوەی نێوانیان لە بەغدا کۆبوونەتەوەو بەپێی ڕاگەیاندنەکان ئەو گفتوگۆیانە بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییەيە بووە.

هاوكات سعودییە رایگەیاند، دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە هەمیشە پێشوازی لێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا