شاندی هەرێم لەبەغدا چەند كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدات

پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەشاری بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدەن.

شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی دوو شەممە 25ی كانوونی دووەم گەیشتە بەغداو بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە، شاندەكە لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەرلەمانی و حكومییەكان تاوتوێی جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی دارایی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەكات.

بەپێی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەولێرو بەغدا، پشكی هەرێم نزیكەی 12,6%ی بودجەی گشتی عێراق، لەگەڵ موچەی پێشمەرگە، ئەوەش بەڕادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا