نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەو پێیەش بەراورد بە رۆژی چوارشەممە نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بە 89 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەرچەندە لە سێ رۆژی رابردوو بەهۆی ئەگەری رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 نرخی نەوت دابەزیبوو، بەڵام بەهۆی دابەزینی قەبارەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل رۆژی چوارشەممە نرخەكانی نەوت بە بەرزبوونەوە كرانەوە و رۆژی پێنجشەممەش زیاتر بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا