ئێران كەشتییەكانی ئیسرائیل بەئامانج دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئێران بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رادەگەیەنێت.

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند،  کەشتییەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان سوپای پاسدارانی ئێران دەبنەوە.

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران  بۆ پشتیوانی لە  فەلەستین و ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل پێی وابووە ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا و کوشتن لە ئێران و تێکدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و دروستكردنی كێشە بۆکەشتییەکانی ئێران لە دەریادا بێ وەڵام دەمێنێتەوە .

ئاماژەی بەوەشداوە، کەشتییەکانی ئیسرائیل  كەوتونەتە بەر هێرشی  ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێران و رایگەیاندووە ئیسرائیل خۆی دەزانێت چی ڕوویداوە بۆیە ناچینە ناو وردەکارییەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا