ئێران هێشتا دەستی نەکردووەتەوە بە هەناردەی گاز بۆ عێراق

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێران هیشتا دەستینەکردووەتەوە بە دابینکردنی گاز بۆ عێراق.

لەوبارەیەوە، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئێران هێشتا دەستینەکردووەتەوە بە دابینکردنی گاز و لە چاوەڕوانی رێککەوتنی فەرمی ئێرانداین.

باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری کارەبای عێراق و وەزیری وزەی ئێراندا، زۆرێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوایان ئاسایی کراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بەشیوەیەکی مەبدەئی لەسەر دووبارە پێدانی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق رێککەوتوون لەڕێی هێڵەکانی گواستنەوەی گاز کە دەبنە قازانج بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان.

هەتا ئێستا عێراق شەش ملیار دۆلاری ئێران قەرزارە، بەوهۆیەوە، لەماوەی رابردوودا، ئێران دەستیکرد بە راگرتنی هەناردەی گاز بۆ عێراق، بەمەش کێشەی کارەبا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکە دروستبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا