حكومەتی هەرێم گریبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی نەوت هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی بڵاویكردەوە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە دوو كێڵگەی نەوتی کۆتایی بە گرێبەستەکەیان دەهێنرێت.

پشکەکانی گەنەل ئێنێرجی بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ کەمترین ئاستەکانی چەند ساڵی رابردووی لە مامەڵەکانی لەندەن دابەزی، هۆکاری ئەو دابەزینه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌یه‌وێت کارکردنی کۆمپانیاکە لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی کێڵگەی بنەباوی و میران بۆ گازی سروشتی هەڵبەوشێنێتەوە.

لەراگەیەندراوێكی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دا هاتووە، بەبێ هیچ بەڵگەیەک، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە گرێبەستەکەیان لە كێڵگەكانی (بنەباوی و میران) کۆتایی پێدێت، كۆمپانیاكە لەو ئاگادارکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕازی نین و دەیانەوێت بەبوونی دادوەرێکی نێودەوڵەتی کێشەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم چارەسەربکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ، ئەوان لە ساڵی 2019دا گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژوو کردووە، بۆیە ئێستاش ئامادەن هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن و هیواداریشن حکومەت پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەوە کە واژوویان کردووە.

پشکەکانی ئەو کۆمپانیا تورکیەكە بە رێژەی لە 16% دابەزیوە، کەبە بەرزترین دابەزین تۆماردەكرێت لە دوای مانگی ئایاری ساڵی 2020وە کە بەهای هەر پشکێک بۆ 114 پێنسی بەریتانی دابەزیوە.

بەگوێرەی داتاكان، یەدەگی کێڵگەکانی بنەباوی و میران بە نزیکە 14 ترلیۆن و 800 ملیار پێ سێجا گازی سروشتی دەخەمڵێندرێت، كە کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی پلانی هەبوو هەناردەی بازاڕەکانی بکات، سەرەڕای گازی سروشتی یەدەگی کێڵگەکانی بە 130 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و چڕکراوەکان دەخەمڵێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا