نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی، رۆژی سێشەممە، جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە.

رۆژی سێشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 51 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، بە 47 دۆلار و 83 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمساڵ، بەهۆی بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، کاریگەری نەرێنی بەر بازاڕی مامەڵەکردن بە نەوتەوە کەوت.

بڕیارە ساڵی داهاتوو، ئۆپیک پڵەس، رۆژانە بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیل نەوت زیادبکات، بەپێی رای چاودێران، ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر بوژاندنەوەی ئابووری جیهان دادەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا