پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت:”لەو رۆژەوەی مەسرور بارزانی بووە بە سەرۆكی حكومەت ئەنجومەنی نەوت و غاز كۆبونەوەی نەكردووە،دەشڵێت:”مەسرور بارزانی وەك وەزیری سامانە سروشتیەكان رەفتار دەكات”.
د.غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆران به پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند،:”كێڵگەی نەوتی وا هەیە هەشتا كۆمپانیای حزبی ئیشی تیا دەكات، حكومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو داهاتانە بە ناوی حزبەكانەوە بەكاریبهێنێت، بە پێی ئاماری خۆیان لە 2019 داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان، 8 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار بووە ئەوەی چۆتە ناو خەزێنەی دەوڵەتەوە 3 ملیار بووە، واتە 5 ی بۆ خه‌رجی بووە كە ئەمە لە هیچ وڵاتێكدا وانیە مەسروفات زیاتر بێت لە داهات، ئەو خه‌رجیانه‌ش ئەو كۆمپانیا حزبیانەن كە پارەكە دەبەن”.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی ڕۆیته‌رز-ی ڕاگه‌یاند، هێشتا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئۆپیك.
لەبارەی هۆكاری یەكلاینەكردنەوەی وەزیری سامانەسروشتیەكان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا غالب محەمەد وتی:”وەزیری سامانە سروشتیەكان لەبەر ئەوە یەكلایی نابێتەوە لای مەسرور بارزانیە، خۆیی چی بیەوێت دەیكات و وەك وەزیری سامانە سروشتیەكان مامه‌ڵه دەكات، ئەمە وایكردووە ئەنجومەنی نەوت و غاز دانەنیشێت، ئەگەر ئەنجومەنی نەوت و غاز دابنیشێت بەشێك لە كێشەكان چارەسەر دەكات،چونكە ئەنجومەنەكە هەر سێ لایەنەكەی تێدایە”.
وتیشی:”دەبێت بریارەكە ئەنجومەنی نەوت و غاز بیدات، بەڵام ئەو ئەنجومەنە دانانیشێت، لەو رۆژەوەی مەسرور بارزانی بۆتە سەرۆكی حكومەت، بڕواناكەم ئەنجومەنی نەوت و غاز كۆببێتەوە، جگە لەوەی بەشێك لە وەزیرەكان نازانن كە ئەوان ئەندامن لە ئەنجومەنی نەوت و غاز”.
له‌ئێستادا ناوی باز كه‌ریم ناسراو به “شێخ باز” سه‌رۆكی كۆمپانیای كار بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان دێت، غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت:”ئەوەی دەنگ بداتە شێخ باز وەك شێخ باز گەندەڵە”.
سەبارەت بەوەی كەی حكومەتی هەرێم بە ڕەسمی نەوت رادەستی عێراق دەكات وتی:”له بودجه‌ی ساڵی 2021 دەبێـت هەرێم و عێراق یەكلایی ببنەوە، ئایا هەرێم نەوت ڕاده‌ست دەكات یاخود نا؟ چونكە عێراق چاوەڕێی ئەوەیە ئەگەر ڕاده‌ستیشی نەكات ئەوا رەنگە عێراق بە هەرێم بڵێت خۆت نەوتەكە بفرۆشە و پارەی خەڵك بدە، چونكە عێراق بارودۆخی ماددیی باش نییە”.