خۆپیشاندانى فەرمانبەران لە دژی لێبڕینی مووچە دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی بڕینی مووچەكانیان بۆ جاری دووەم، بەشێك لە فەرمانبەرانی تەندروستی لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتیان كرد.

ئەو خۆپیشاندەرانە جەخت لەوە دەكەنەوە، هیچ هیوایەكیان بەوە نەماوە حكومەت چاكسازی گرنگ ئەنجام بدات و رێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكانی بكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پزیشكانی سلێمانی رەتیانكردەوە مووچە بە لێبڕینەوە وەربگرن، داواشیانكرد كەرتی تەندروستی لە لێبڕینی مووچە دەربهێنرێت.

راشیانگەیاند، حكومەت بەدەم داواكەیانەوە نەچێت ئەوا هەڵوێستی توندیان دەبێت.

ئەو خۆپیشاندانانە دوای ئەوە دێت رۆژی 17ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هاوشێوەی مانگی شوبات، مووچەی مانگی ئازاریش بە لێبڕینەوە دابەش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا