پۆرتاڵی خزمەت كاراكرا و چەند بەرپرسێكی حكومی خەڵاتكران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ‌چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت، كە‌ ئامانج لێی نە‌هێشتنی گە‌ندە‌ڵی و كە‌م كردنە‌وە‌ی رۆتین و باشتر پێشكە‌شكردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌تە بە‌ هاوڵاتیان، قوباد تاڵە‌بانی بڕوانامەی رێزلێنانی بە‌خشییە‌ چە‌ند بەرپرسێكی حكومی.

لە‌ مە‌راسیمێكدا كە رۆژی 9_3_2022 لە‌ هە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو، بە ‌ئامادە‌بوونی چە‌ند وە‌زیر و بە‌رپرسێكی حكومی، قوباد تاڵە‌بانی بڕوانامە‌ی رێزلێنانی بە‌خشییە‌ چە‌ند بە‌ڕێوەبە‌ر و بە‌ڕێوەبە‌رێكی گشتی كە‌ لە‌چوارچێوە‌ی پرۆژە‌ی خزمە‌ت توانیویانە‌ كاروباری فە‌رمانگە‌كانیان بە‌ سیستە‌ماتیك بكە‌ن وخزمە‌تی باشتری هاوڵاتیان بكە‌ن.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ وتارێكدا كە‌لە‌و مە‌راسیمەدا پێشكە‌شی كرد، ئاماژە‌ی بە‌ گرنگی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت دا كە‌ بناغە‌ی سە‌رە‌كی بە ‌دیجیتاڵ كردنی حكومە‌ت و دە‌ربازبوونە‌ لە‌ میكانیزمە‌ كلاسیكە‌كە‌.

سە‌بارە‌ت بە‌ گرنگی پڕۆژە‌كە‌، وتی: لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە دە‌توانین كە‌متە‌رخە‌می و گە‌ندە‌ڵی نە‌هێڵین و لە‌ڕێی پۆرتاڵی خزمە‌تە‌وە (https://services.gov.krd) خزمە‌تخواز دە‌توانێت هە‌موو زانیاری و پێویستییە‌كانی هە‌ر مامە‌ڵە‌یە‌ك بزانێت لە‌ هە‌موو دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت.

جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، هە‌روە‌ها وتی: جگە‌ لە‌وە‌ی لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە‌ دەتوانین حكومە‌ت بە‌دیجیتاڵی و سیستە‌ماتیك بكە‌ین، رۆتینیش كە‌م دە‌كرێتە‌وە‌ و لە‌قۆناغە‌كانی داهاتوودا كار بۆ بە‌گەڕخستنی سیستە‌می یە‌ك پە‌نجە‌رەیی دە‌كە‌ین بۆ ڕایی كردنی مامە‌ڵە‌ی هاوڵاتیان لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌‌.

دوای تە‌واو كردنی وتارە‌كە‌ی، جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە بە‌ڕێوەبە‌ر و بە‌ڕێوەبە‌رە‌ گشتییە‌كان و هانی دان بە‌ردە‌وام بن و داوای كرد كە‌ هە‌موو بە‌رپرسە‌ حكومییە‌كانی تر كار لە‌سە‌ر بە‌سیستە‌ماتیك كردنی فە‌رمانگە‌كانیان بكەن و خزمە‌تی باشتری هاوڵاتیان بكە‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا