قوباد تاڵەبانی: هەموو كات دەوڵەتی كوەیت هاوكار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ گەلی كورد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی نوێی كوەیت كرد.

لە نووسینێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، ئەمڕۆ لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر چاوم كەوت بە كونسوڵی گشتیی نوێی كوەیت.

هەروەها دەڵێت، هەموو كات دەوڵەتی كوەیت هاوكار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ گەلی كورد و هەڵوێستی جوامێرانەشیان هەبووە لەكاتی تەنگانەدا.

لە بەشێكی تری نووسینەكەی قوباد تاڵەبانی-دا هاتووە، پێكەوە باسی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانمان كرد و رەوشی سیاسیشمان خستەبەرباس. هەروەها جەختمان لەسەر بوونی هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی كاری هاوبەش كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا