قوباد تاڵەبانی: بە ھەموو تواناوە بەردەوام دەبین لە گەشەپێدانی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سلێمانی، ساڵی 2023زیاتر لە 50 پڕۆژە لە ھەشت سێکتەری جیاوازدا بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار مۆڵەتییان پێ دراوە و کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. وەبەرھێنان لە شارە حەیاتەکە گەیشتووەتە لوتکە و لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا ھەرگیز نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە.

دەشڵێت، بە ھەموو تواناوە بەردەوام دەبین لە گەشەپێدانی سلێمانی لە ھەموو روویەکەوە، ئامانجمانە ساڵی 2024و ساڵەکانی داھاتوش سلێمانی ھەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە و بە تایبەتیش بە ئەولەوییەتدان بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار جوڵەی بازرگانی زیاتر بکەین و گەرموگوڕییەک بە بازار ببەخشینەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا