قوباد تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی دەربەندیخان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت گرفتی ئاوی دەربەندیخان چارەسەر دەكرێت، كە زیاتر لە 10 ساڵە نیوەی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو بووەو بەجێهێڵراوە.

عەلی حەمە سالح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: لە سەرەتای كاری پەرلەمانتاریمەوە چەندین جار بە نوسراوی رەسمی داوام لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە كە چارەسەركردنی گرفتی ئاوی دەربەندیخان بكات بەڵام وەڵام نەدراومەتەوەو گوێم لێ نەگیراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەمڕۆ پاش گفتوگۆكردنم لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر هەمان بابەت بەسوپاسەوە رەزامەندی دەربڕی بە چارەسەركردنی ئەو گرفتەو سەرۆكی شارەوانی دەربەندیخانی راسپارد بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان.

وتیشی: جێی خۆیەتی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بكەم كە بەدەم پێشنیارەكەمەوە هات و بڕیاری چارەسەركردنی گرفتەكەی دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا