پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی (قەوڵتاس) قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەییەكان و پەیڕەوانی ئایینی یارسان دەكات.
دەقی پەیامەكە:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی(قەوڵتاس) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی و سەرجەم پەیڕەوانی ئایینی یارسان دەكەم.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كۆتاییهاتنی هەموو نەهامەتی و ناخۆشییەكانی كاكەییەكان. هەروەها ببێتە هەوێنی قوڵكردنەوە و بەهێزكردنی گیانی تەبایی و لێبوردەیی و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی كوردستاندا.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال