لە دۆسیەی چاكسازی كەمئەندامان 400 ملیۆن دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی کارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت، تەنیا لە چاكسازیی فایلی كەمئەندامان مانگانە400 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕێندراوەتەوە.

زەكیە سەید ساڵح، بریكاری وەزارەتی کارو كاروباری كۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: لە سەرەتای دەركردنی یاسای چاكسازی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی دەست بە پرۆسەی چاكسازی كراوە، لە هەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئەو فەرمانگانەی سەر بە كاروباری كۆمەڵایەتیش چاكسازیی تێدا ئەنجام دراوە، هەرچەندە تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجامێكی كۆتایی، چونكە لەسەر ئاستی باڵا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت كاری تێدا دەكرێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا ئاشكرایە لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی فەرمانبەری زیادە و دوو مووچە نییە.

بریكاری وەزارەتی کارو كاروباری كۆمەڵایەتی وتی: لە پێداچوونەوەی كەمئەندامان نزیكەی دوو هەزار كەمئەندام دەركەوتوون كە دوو مووچە و سێ مووچەیان هەیە، یان كەمئەندام هەیە كۆچی دوایی كردووە و مووچەكەی نەبڕاوە، ئەوانە ئاشكرا بوون و كاری تێدا دەكرێت، تا بزانین لەو دوو هەزارە چەندی لێ دەردەچێت، مانگانە بە هۆی ئەو چاكسازییەی لە لیستی كەمئەندامان كراوە، 400 ملیۆن دینار بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا